۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی(٢)/ شاروخ حەسەن زادە

چاونیوز: له‌م بواره‌دا خاڵی جێ سه‌رنج ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و مافه‌ داواکاریانه‌، هه‌میشه‌ له‌ته‌ک ئه‌رکێکدا هاوڕێییه‌ به‌و مانایه‌ که‌ چوونکه‌ ئه‌م مۆدێله‌ له‌ ماف، له‌ ڕاستیدا بانگه‌شه‌ی بۆ‌ ئه‌و‌یتره‌ که‌ به‌و پێیه‌، ئه‌ویتر یا هه‌مه‌ن ئه‌و که‌سه‌ که‌ ئه‌و مافه‌ی له‌سه‌ر شانه‌(به‌ڵێن ده‌ر)، ئه‌رکداره‌ که‌ ئه‌و مافه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێت.
مافی ئازادی-مافی هه‌ڤیازی(ئیمتیاز):
ڕه‌نگبێ نیزامێکی حقوقی هیندێک پوان یا ئازادی گه‌لێکی تایبه‌ت بداته‌ تاکه‌کان؛ به‌م جۆره‌ که‌ تاک له‌و به‌ڵێنی و قه‌راره‌ تایبه‌ته‌ی که‌ ده‌کرێ ئاراسته‌ی ئه‌و بکرێ، لێی خۆش بێ، عه‌فوو بکرێ. بۆ میناک به‌شێک له‌ سیسته‌مه‌ حقوقیه‌کان ئه‌و که‌سه‌ی که‌ له‌ ڕه‌وتی مه‌حکه‌مه‌دا ده‌توانێ به‌ دژی هاوسه‌ره‌که‌ی شاهیدێ بدا عه‌فوو ده‌کات. له‌ ڕاستیدا ئه‌م مافه‌ به‌ مانای ئازاد بوون له‌ به‌ڵێنی و ئه‌رکه‌ که‌ ده‌توانرا به‌ڕه‌وڕووی ببێته‌وه‌، به‌ڵام یاسادانه‌ر ئازاد و موختاری کردووه‌ و هیچ ئه‌رکێکی له‌سه‌ر شانی دانه‌ناوه‌.
مافی-ده‌سته‌ڵات(هێز)
له‌ یه‌که‌م ڕوانین دا ئه‌م چه‌مک و مانایه‌ ڕه‌نگبێ ده‌گه‌ڵ مه‌فهوومی ماف-ئازادی لێک بدرێن‌. ته‌وفیری ئه‌م مانایه‌ ده‌گه‌ڵ ماف-ئازادی به‌ سه‌رنج دان به‌وه‌ی هه‌رتک ماف له‌ به‌رامبه‌ر یه‌کدا ڕاده‌وه‌ستن، بناسینه‌وه‌. مافی تاک به‌ وه‌سیه‌ت بۆ دابه‌ش کردنی مڵک و ماڵی به‌ سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی بۆخۆی پێیخۆشه‌ مینانێکی خاسه‌ بۆ باس کردن له‌ سه‌ر مانای مادی-ده‌سته‌ڵات. ناسنامه‌ی ئه‌م مافه‌ جۆرێکه‌ که‌ کرده‌وه‌کانی ئه‌و له‌لایه‌ن خاوه‌ن ماف(ذی حق) دکارێ کاریگه‌ری بخاته‌ سه‌ر مافه‌کانی ئه‌وانه‌ی تریش. کاتێک خاوه‌ن ماڵ به‌ وه‌سیه‌تێک ماڵی خۆی ده‌به‌خشێ، ئه‌وه‌ له‌ ده‌سته‌ڵاتی مافی خۆی که‌ڵکی وه‌رگرتووه‌، که‌سانێک که‌ ده‌یانهه‌وێ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وه‌سیه‌ته‌که‌دا، که‌ڵک له‌و ماڵه‌ وه‌رگرن، مافه‌که‌یان ده‌گۆڕدرێت. که‌وابوو خاڵی به‌رامبه‌ری ماف-ده‌سته‌ڵات، نه‌توانی که‌سێکه‌ که‌ له‌م جۆره‌ له‌ مافه‌، بۆی نییه‌. هه‌روه‌ها پێویستی هه‌بوونی ماف-ده‌سته‌ڵات، به‌رپرسیاره‌تی حقوقی که‌سێکی تر له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و مافه‌یه‌؛ بۆ وێنه‌ کاتێک من له‌سه‌ر ماڵی خۆم وه‌سێت ده‌که‌م، سه‌روه‌سێتی من ئه‌رکداره‌ به‌جێی بگه‌هێنیت. به‌ سه‌رنج له‌م دوو تایبه‌تمه‌ندییه‌ ماف-ده‌سته‌ڵات هه‌ر وه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پێکرد، ده‌توانین جیاوازی و ته‌وفیری ئه‌م جۆره‌ له‌ ماف ده‌گه‌ڵ مافی ئازادی، لێک جۆ بکه‌ینه‌وه‌.
مافی-پاراستن(مصونیت)
ماف به‌ مانای پاراستن، به‌و مانایه‌یه‌ که‌ له‌‌ خاوه‌ن ماف له‌ هه‌مبه‌ر کرده‌وه‌کانی ئه‌وانی تر پشتیوانی بکرێ. بۆ میناک کاتێک که‌ سیسته‌می حقوقی بڕیار ده‌دات که‌ کرێکاره‌کان ده‌توانن ببنه‌ ئه‌ندامی سه‌ندیکا کرێکارییه‌کان، به‌و مانایه‌یه‌ که‌ خاوه‌ن کار بۆی نییه‌ پێشیان پێ بگرێت و نه‌هێڵێت که‌ بچنه‌ ناو ڕێکخراوه‌ کرێکارییه‌کان. خاڵی به‌رامبه‌ری ماف به‌ مانای پاراستن، به‌رپرسیاره‌تی خاوه‌ن مافه‌، واتا تاک به‌ جێگای ئه‌وه‌یکه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ست تێوه‌ردان و کرده‌وه‌ی که‌س یا دامه‌زراوه‌یه‌کی تر پارێزراو بێ، به‌رپرسه‌.
له‌ ڕاستیدا ئاکامی ماف-پاراستن بۆ تاک ئه‌وه‌یه‌ که‌، یه‌که‌م هیچ به‌رپرسیاره‌تیه‌کی نییه‌؛ چوونکه‌ گوترا که‌ خاڵی به‌رامبه‌ری پاراستن، به‌رپرسیاره‌تییه‌ و دووهه‌م ئه‌وه‌ی تر ناتوانێ له‌ به‌رامبه‌ر دانی ئه‌و مافه‌، له‌مپه‌ڕێک درووست بکات و به‌ گژی دابێت.
به‌ ڕوانینێکی تر، ماف، بریتییه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک له‌ ئازادییه‌کان که‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا ده‌درێته‌ تاک. کاتێک ده‌ڵێن که‌سێک مافی فڵانه‌ کاره‌ی هه‌یه‌، به‌و مانایه‌یه‌ که‌ ئه‌و ئازاده‌ له‌ ئه‌نجام دانی ئه‌و کاره‌، واتا ئه‌و که‌سه‌ موختاره‌ که‌ ئه‌و کاره‌ بکات یا نه‌کا. هه‌روه‌ها به‌و مانایه‌یه‌ که‌ هیچ که‌س بۆی نییه‌ به‌ زۆر و پاڵه‌په‌ستۆ و به‌ پێچه‌وانه‌ی ویستی خۆی کارێکی پێ بکا یا پێشی پێ بگرێت. که‌وابوو، مافی جێبه‌جێ کردنی کارێک، واتا ئازادانه‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی کرده‌وه‌یه‌ک…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *