۳۰ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چوار چالاکی مەدەنی ژینگەیی لە سەقز دەسبەسەر کران

چاونیوز: چوار چالاکی مەدەنی ژینگەیی لە سەقز لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١۵ی گەلاوێژی ١٣٩٩، چوار چالاکی ژینگەیی و مەدەنی بە ناوەکانی “هیوا ئەمینی و وریا ئەمینی”کە هەردووکیان بران، “عەلی قادری و ئارمیا ڕەنجبەری” دانیشتووی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراون.

بە گوێرەی هەواڵەکە هیوا و وریا ئەمینی وێڕای عەلی لە ماڵەکانی خۆیان بێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کراون و هاوکات ئەرمیا لە دوکانەکەی خۆی گیراوە و هەر چوار کەسیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراون و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو لاوانە لەبەردەست دانییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *