۹ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو هاونیشتمانی خەڵکی پیرانشار بە تۆمەتی سیخوری ١٤ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی پیرانشار بە تۆمەتی “سیخوری کردن بۆ دەوڵەتانی دووژمن” ١٤ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا.

بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، دوو هاونیشتمانی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “نەوید(ڕێبوار) سەیدحوسێنی و خالید سەید حوسێنی” لەلایەن کەرتی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ئەو شارە بە تۆمەتی “سیخوری کردن بۆ دەوڵەتانی دوژمن” هەرکام ٧ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا.

ئەو دوو هاونیشتمانییە ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٣٩٩ لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران دەسبەسەر کرابوون. جێگای ئاماژەیە کە ڕێبوار هەواڵنێری پێوەندییەکانی فەرمانداری پیرانشار بووە هاوکات نوێنەری دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی لەو شارەش بووە.

ئەو دوو هاونیشتمانییە کوردە دوای ڕاگواستنیان لە گرتنگەی سپای پاسداران لە شاری ورمێ بۆ بەندیخانەی شاری نەغەدە گوازرانەوە و ئێستاش لەو بەندیخانەیە ماوەی حوکمەکەیان تێدەپەڕێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *