۱ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

تێکهەڵچوونی خەڵک و هێزە کانی ڕێژیم دوو برینداری لێکەوتەوە

چاونیوز: تێکهەڵچوونی خەڵک و هێزەکانی ڕێژیم لە شاری هەرسین لە پارێزگای کرماشان بریندار بوونی دوو کەس لە هێزەکانی ڕێژیمی لێکەوتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، شەوی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٣٩٩، لە شاری هەرسین لە پارێزگای کرماشان تێکهەڵچوونێک لە نێوان چەند کەس و هێزەکانی ئینتیزامی ڕێژیم ڕوویداوە کە لە ئاکامدا هێزە ئینتیزامییەکان لەگەڵ دژکردەوەی توندی خەڵکدا بەرەوڕوو دەبن و دوو کەس لە هێزەکانی ڕێژیم لە لایەن خەڵکەوە بریندار دەکرێن.
شایانی باسە کە ئەو تێکهەڵچوونە پاش ئەوە ڕوویداوە ک هێزە ئینتیزامییەکان ویستوویانە لاوێک دەسبەسەر بکەن بەڵام ئەو لاوە بە هیچ شێوەیەک ملکەچی بڕیاری ئەوان نابێ و هێرش دەکاتە سەرئەو هێزانەی ڕێژیم و خەڵکیش بە هانایەوە دەچن.
جێگای ئاماژەیە ڕق و تووڕەیی خەڵکی ئێران و بە تایبەت خەڵکی کورد لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و هێزە سەرکوتکەرەکانی گەیشتۆتە لووتکە و بە هەموو شێوەیەک بێزاری خۆیان لەو ڕێژیمە دەردەبڕن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *