۱ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چارەنووسی دوو مێرمناڵی دەسبەسەرکراو نادیارە

چاونیوز: ڕەوشی دوو مێرمناڵی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەوڵاوای مەریوان بە ناوەکانی “هێمن ئەدوایی” و “کیومەرس ئەدوایی” دوای زیاتر لە بیست ڕۆژ هەروا نادیارە.

ئەو دوو تازەلاوە ٢٧ی مانگی پووشپەڕی ١٣٩٩، دوای ڕەشەبگیرییەکەی لاوان لە سەرتاسەری کوردستان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران گیراون و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە گوازراویتنەوە، هەتا ئێستا بنەماڵەکانیشیان هیچ زانیارییەکیان لەسەر مناڵەکانی خۆیان نییە و نازانرێ بە چ مەبەستێک ڕاگیراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *