۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

گیان لەدەست دانی دوو کرێکار لە پارێزگای ئیلام

چاونیوز: دوو کرێکاری بەنداوی سیمرەی ئیلام لەبەر نەبوونی ستانداری کار تووشی ڕووداوی کار دەبن و گیانی خۆیان لەدەست دا.

بە پێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩، دوو کرێکاری داکوتان و هەڵوەسین لە بەنداوی سیمرەی شارستانی بەدرە لە کاتی کارکردن دا تووشی ڕووداوی کار بوون و گیانی خۆیان لە دەست دا،

بە قسەی شاهیدان، ئەو دوو کرێکارە کاتێک سەرقاڵی داکوتان و هەڵاوەسینی کەلوپەلی بەنداو بوون، کابڵی جەرەسەقیل دەپسێ کەلووپەلەکانی سەر جەرەسەقیل دەکەون و ئەو دوو کرێکارە وەبەردەکەوێ و هەر لە جێوە گیانیان لەدەست دەدەن.

ساڵانە کرێکارێکی زۆر لە کوردستان لەبەر ستاندارد نەبوونی کار و شوێنی کارەکە هەروەها کەترەخەمی کارگێری کار گیانی خۆیان لەدەست دەدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *