۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

پیرانشار: ڕێزگرتن لە شەهیدانی ژینگەی کوردستان و ئیدانە‌کردنی حوکمی زارا محەممەدی

چاونیوز: بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ژینگەی کوردستان و ئیدانە‌کردنی حوکمی زارا محەممەدی چالاکییەکان لە کوردستان بەردەوامن.

بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی هەینی ١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٩، بە بەشداریی بەرچاوی خەڵکی پیرانشار و ژینگەدۆستان هەڵمەتێکی بەرفراوان لە “دۆڵەنیە” و سەیرانگای تاڤگەی “کانی‌لۆسە” بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ژینگەی کوردستان “موختار خەندانی، بیلال ئەمینی و یاسین کەریمی” و یادێک لە شەهیدان “شەریف باجوەر و ئومێد کۆنەپۆشی”، هەروەها پشتیوانی لە خاتوو “زارا محەممەدی” مامۆستای زمانی کوردی بە هۆی دە ساڵ حوکمی سەپێندراو بە سەر ئەو مامۆستایەدا بەڕێوە چوو.
لەو هەڵمەتەدا باس لە مەترسییەکانی سەر ژینگە و چۆنیەتی پاراستنی و هەروەها بەردەوامیی ڕێگەی پاراستنی ژینگە و نیشتمان وەکوو دووانەی لێک دانەبڕاو کرا و بە پشتیوانی لە خاتوو زارا محەممەدی، کە حوکمی داسەپاو بە سەریدا بە ناڕەوا باس کرا و ئیدانە کرا، پرسی ژینگە و ناسنامەیان لە یەک گرێ دایەوە.
لە بەشێکی تردا لە لایەن ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، ڕێز لە کاک “محەممەدی بەزمارا” وەکوو کەسایەتییەکی ژینگەدۆست و ماندوونەناسی شاری “میراوێی سەردەشت”، و دەیان ساڵ هەوڵ و تێکۆشانی لە خزمەت کردن بە ژینگەی کوردستان گیرا و ٥ نەمامی چنار وەکوو ڕێزێک بۆ ٥ شەهیدی ژینگەپارێزی کوردستان پێشکەش بە ژینگە کران و لە شوێنی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکە چەقێندران.
بەشێکی چالاکییەکە تایبەت بوو بە خاوێن کردنەوەی ژینگە کە تەواوی ناوچەکەیان لە زبڵ و پاشماوەکان خاوێن کردەوە.
جێی ئاماژەیە لەو هەڵمەتەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان و کچانی نیشتمان و منداڵان بەشدار بوون.
لە لایەکی تریش و هەمان ڕۆژ ئەنجومەنی ژیوای پاوە بە خاوێن کردنەوەی ناوچەی گەشتیاری “وەیمیر” لە زبڵ و پاشماوە و لە ژێر دروشمی ڕێگەی سەوزتان درێژەی هەیە ڕێزیان لە شەهیدانی ژینگەی کوردستان گرت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *