۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ئێران ئەشکەنجە دەکرێ

چاونیوز: لە سنووری نەوسوود، کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ئێران ئەشکەنجە دەکرێ.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “موبین حوسێنی” کوڕی “سیرووس”، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی گوندی “دووریسانـ”ـی پاوە، بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە بریندار بووە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت ئەو کۆڵبەرە کوردەیان لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بە قۆنداغە چەک ئازار و ئەشکەنجە داوە.

ئەو کۆڵبەرە بەهۆی لێدان و ئازار و ئەشکەنجەی هێزە نیزامییەکانەوە، ڕووخساری تووشی برینی قورس بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *