۴ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ژنێکی تەمەن نزیک ٧٠ساڵ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

چاونیوز: ژنێکی تەمەن نزیک ٧٠ساڵ خەڵکی ناوچەی پیرانشار ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی هات.

بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٩، ژنێکی خەڵکی شیناوێێ سەر بە پیرانشار بەناوی “فاتمە ڕای” تەمەن نزیک ٧٠ ساڵ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی هات.

سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند: فاتم ڕای دوای ئەوەیکە چەند ساڵێک پێش تووشی جەڵدەی دڵ ببوو، بەشێکی جەستەی لەکار کەوتبوو و دوای ئەمەش لەبەر هیندێک کێشەی خێزانی بڕیاری داوە بە ئاگرتێبەردانی خۆی کۆتایی بە ژیانی بێنی و هەرم بەم شێوەیە خۆی کوشتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *