۴ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەر کردنی مامۆستایەکی ئایینی لە لە ناوچەی بۆکان

چاونیوز: مامۆستایەکی ئایینی لە گوندی ئەرمەنی بڵاغی لەناوچەی ئاڵەشینی بۆکان دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، شەوی سێشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٩، هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مامۆستا مەلا ئەمیر ئەرمەنی بڵاغی مامۆستای ئایینی لە گوندی ئەرمەنی بڵاغی لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان.

سەرچاوەیەک بە چاونیوزی راگەیاندووە کە، هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش پشکنینی ماڵەکەی ماموستا، کامپیوتەر و مۆبایلیەکەیان لە گەڵ خۆیان بردووە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی و خەڵکی ئاوایی ئەرمەنی بڵاغی لە چارەنووسی ناوبراو هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *