۴ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چارەنووسی گیراوێکی ناوچەی سەردەشت ناڕوونە

چاونیوز: چارەنووسی هاونیشتمانییەکی کورد بە ناوی “خدر عەزیزی” خەڵکی گوندی “بێورانی خوارێـ”ـی سەربە شاری سەردەشت، پاش دەسبەسەرکرانی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، ناڕوونە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژ، بە بێ بەڵگەی حوکمی قەزایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و هەتا ئێستا بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و هوکاری دەسبەسەر کرانی بێئاکام ماوەتەوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیاڕ ڕاگواستووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *