۴ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاجەر سەعیدی چالاکی بواری ژنان لە سنە، ٥ ساڵ زیندانی هەڵپەسێراوی بەسەردا سەپا

چاونیوز: هاجەر سەعیدی چالاکی بواری ژنان لە سنە، ٥ ساڵ زیندانی هەڵپەسێراوی بۆ ماوەی چوار ساڵ بەسەردا سەپا

بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٣٩٩، حوکمی ٥ ساڵ زیندانی هەڵپەسێراو بۆ ماوەی چوار ساڵ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە بەسەر هاجەر سەعیدی دا سەپاند.

ڕۆژی چوارشەمەی ڕابردوو ١٥ی گەلاوێژ یەکەم دانیشتنە دادگا بە سەرۆکایەتی قازی “سەعیدی” بەڕێوەچوو و دادگا ناوبراوی بە تۆمەتی”ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران(ڕەوتی کرێکاری)، بەشداری لە گردبوونەوەی نایاسایی و پێوەندی دەگەڵ چالاکانی کرێکاری(مەحموود ساڵحی، ڕێبوار عەبدوڵاهی و یۆدا سەمەدی) تاوانبار کردبوو، بەڵام هاجەر سەرجەم ئەو تۆمەتانەی ڕەد کردەوە و هیچکامیانی قبووڵ نەکردبوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ، هاجەر چالاکی بواری ژنان دوای ١٨ ڕۆژ مانەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.هەڵبەت لە ڕۆژی دەهەمەوە بۆ بەشی ژنانی بەندیخانەی سنە گوازرابۆوە و مافی ئەوەشی نەبووە کە پارێزەر بۆخۆی بگرێ.

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردبوو سەر ماڵی ناوبراو و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەریان کردبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *