۴ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

مامۆستایەکی دیکەی ئایینی، لە ناوچەی بۆکان دەسبەسەر کرا

چاونیوز: مامۆستایەکی ئایینی تر لە ناوچەی بۆکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەسبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٩، مامۆستایەکی ئایینی بە ناوی “فایەق شەریعەت ‌پەنا” کوڕی “نەجمەدین” تەمەن ٣٥ ساڵ، پێشنوێژی مزگەوتی گوندی “حاجی ‌ئاوا”ی ناوچەی چۆمی مەجیدخانی بۆکان کە لە ئاوایی قەرەمووسالیش سەرقاڵی کاسبی(قەسابی)یە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان پاش پشکنینی ماڵی ئەو مامۆستایە، موبایل، لەبتاپ و هیندێک کەلووپەلی کەسی کتێب و…ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هاوکات لەگەڵ دەسبەسەرکردنی “فایەق شەریعەت ‌پەنا”، براکەکەشی بە ناوی “تۆفیق شەریعەت ‌پەنا” دەسبەسەر و پاش چەند کاتژمێر ئازاد کرابوو.

پێشتریش چاونیوز ڕایگەیاندبوو کە لەهەمەن ڕۆژ (٢٠ی گەلاوێژ) ماموستا مەلا ئەمیر ئەرمەنی بڵاغی ماموستای ئاوایی ئەرمەنی بڵاغی ناوچەی بۆکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەگیرێ و بۆ شوێنێکی نادیار ڕادەگوازرێت.

هەتا ئێستا دیار نییە ئاخۆ ئەو ماموستا ئایینییانە لەکوێن و بۆ چی گیراون؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *