۱ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هونەرمەندێکی کرماشانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چاونیوز: هونەرمەندێکی ڕەپێری کرماشانی بەهۆی کێشەی خێزانی لە هەولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێێ هەواڵێک کە بە چاونیوز گەیشتووە، بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٣٩٩، “سامان بێهفەر” ناسراو بە سامان جرجیس، شاعیر و هونەرمەندی خەڵکی کرماشان لە شاری هەولێر باشووری کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سامان جرجیس کە نزیکەی یەک ساڵ و نیو دەبوو لە ژێر گوشاری هێزە ئەمنییەکان بە ناچاری وڵاتی خۆی جێ هێشتبوو و لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوو، بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای بەکارهێنانی چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ناوبراو ڕۆژێک دوای ئەوەی لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە خۆی کوشتووە.

سامان جەرجیس سەرەڕایی چالاکی لە بواری موسیقای ڕەپ، شێعریشی بە زمانی کوردی کەلهوڕی بۆ هونەرمەندە گۆران بێژەکانی کرماشانی ئامادە کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *