۱۰ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نامەیەک ئاراستەی بەڕیزان لێبوردنی نێونەتەوەیی و جاوید ڕەحمان دەکات

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەلاتی کوردستان نامەیەکی لەسەر کەیسی زارا محەمەدی ئاراستەی هەر یەک لە بەڕێزان ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی و جاوید ڕەحمان دەکات.

دەقی نامەکە بە کوردی:

بەڕێز جاوید ڕەحمان ڕاپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران

سڵاو
دوای سەپاندنی حوکمی ناڕەوا و قورسی ۱۰ ساڵ زیندان بەسەر زارا محەمەدی ماموستای زمانی کوردی لە شاری سنە لەلایەن دەزگای دادی ئێران، ئێمە لە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وێڕای سەد کەس لە پارێزەران و مافناسانی کورد داوا لە ئێوەی بەڕێز دەکەین لەهەمبەر ئەم پرسە هەڵوێستی خێرا و جدی وەربگرن. با کچێک گەنج لەسەر فێرکاری زمانی دایکی(کوردی) بە مناڵان. تەمەنی خۆی لە زیندان نەباتە سەر.

دەگەڵ ڕێزمان ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ کوردستان_ئێران ٢٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩ بەرامبەر دەگەڵ ۱۶ی ئووتی ۲۰۲۰

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *