۹ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کووژرانی چوار کۆڵبەر لە سنورەکانی پیرانشار و سەردەشت

چاونیوز: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ١٢ی خەرمانان لە سنووری قەلەڕەشێ لە شوێنێک بەناوی باژاڕ هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک کاروانچی کردوە لە ئاکام دا سێ کۆڵبەر گیانی خۆیان لەدەست داوە.لەلایەکی تریشەوە لە سنووری پیرانشار کاسبکارێکی کورد بە تەقەی چەکدارانی سنووری ئێران کوژراوە.

بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، سێ کەس لە سنووری قەلەڕەشێ بە ناوەکانی زانست حەسەن زادە تەمەن ۲٥ ساڵان خاوەن منالێکی تەمەن ٦ساڵانە خەڵکی ئاوایی قەلەڕەشێ، زانکۆ_ئەحمەدی تەمەن ۲۲ ساڵان خەڵکی ئاوایی خانەخەڵ، سروش_ملکاری خەڵکی ئاوایی سورەچۆم سەر بە شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران گیانیانه بەختکردوە.

لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمشەو لە سنووری پیرانشار، هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژێم تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی جەلال خزری خەڵکی ئاوایی زێوە بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هیزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران گیانی لە دەست داوە.

هەروەک لە هەواڵەکانی پێشووش دا ئاماژەمان پێکردبوو، ڕۆژی سێ شەممە ١١ی خەرمانان لە سنووری ناوچەی نەوسوود، هێزەکانی چەکداری سنووری ئێران دەستڕێژێک لە کۆڵبەران دەکەن و کەسێک بە ناوی حەمید حسێنی ٢٧ ساڵانە خەڵکی شاهۆی سەر بە ڕوانسەر بە فیشەک بریندار دەبێ و دواتر بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە دەگوازرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *