۶ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خۆکوژی دوو هاونیشتمانی خەڵکی سنە

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بە گوێرەی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ۶ی خەرمانانی ١٣٩٩، هاوڵاتییەک بە ناوی ” ئەنوەر محەممەد ڕەزایی” ۴٢ ساڵە خەڵکی شاری سنە لە ڕێگای خۆهەڵاوەسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ناوبراو بەهۆی هەژاری و بێکارییەوە ماوەی چەندد ساڵێک بوو تووشی خەمۆکی ببوو و هەر بۆیە ژیانی هاوبەشی هەڵوەشابوو و تەنیا منداڵەکەشی لە گەڵ دایکی دەژیا.

لەلایەکی دیکەوە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر ژنێکی تەمەن ٦٠ساڵە بەناوی “بەهییە عەلیزادە” خەڵکی ئاوایی “تەختە”سەر بە شاری سنە بەهۆی کێشە و گرفتی خێزانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *