۳۰ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خۆکوژی دوو لاوی خەڵکی دیواندەرە و بۆکان

چاونیوز: سێشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٣٩٩، “واحد ئێحسانی” خەڵکی دیواندەرە، نیشتەجێی باشووری کوردستان بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێــنا.

واحد ئێحسانی، پێشمەرگەی حیزبی “کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران” لە بنکەی ناوەندی “زڕگوێز” لە کاتێکدا سەرقاڵی پاسەوانی بوو خۆی کوشتووە.

لەلایەکی دیکەوە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١٤ی خەرمانان، لە گەڕەکی دامدارانی شاری بۆکان لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵە بەناوی محەمەد ئەحمەدی لەبەر کێشەی خێزانی و نەداری خۆی هەڵاوەسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *