۳۰ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەر کردنی سێ هاونیشتمانی لە شارەکانی پیرانشار و مهاباد

چاونیوز: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانانی ١٣٩٩، هێزەکانی سپای پاسداران لە ناوچەی خورخوڕەی دەشتی شاروێرانی سەر بە مهاباد لە شوێنەک بە ناوی شەبەک دوو هاونیشتمانی بە ناوەکانی سولەیمان کەریم پور و خالید محەمەدزادە ئەقدەم بە هۆکاری ناڕوون دەسبەسەر دەکەن.
سەرچاوەیەک لەو ناوچەیە بە چاونیوز”ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”ی راگەیاند: نزیک ٣٠ ماشینی سپای پاسداران بە تەواو کەرەسەی نیزامی و چەکی نیوەقورس ڕژانە خورخوڕە و دوای گەڕان و پشکنینی ناوچەکە ئەو دوو هانیشتمانییە کە سەرقاڵی کاروباری باغچەکەیان بوون دەگرن و دەگەڵ خۆیان بۆ شوێنێکی نادیاریان دەبەن.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، کەسێکی تریش(ناوەکەی لای ئێمە(چاونیوز) پارێزراوە)، لە دوێنێەوە بێسەروشوێنە و نازانین ئاخۆ گیراوە یان چی بەسەر هاتووە؟!
هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو دوو گیراوە نییە و نازانرێ بۆچی و لەکوێ ڕاگیراون.

لەلایەکی تریشەوە، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٣٩٩، هاونیشتمانییەک بە ناوی “بازید قادری چووپان” دانیشتووی نەغەدە و خەڵکی گوندی “سنجلە” سەر بە لاجانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە و هیچ زانیارییەکی ئەوتۆ لەبەردەست دانییە ئاخۆ تاوانی بازید چییە؟!(وێنە؛ بازید قادری چوپان)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *