۶ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ناڕوونی ڕەوشی دەسبەسەرکراوێکی خەڵکی سنە

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە چارەنووسی نادیارە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا کەسێک بە ناوی سابیر سالحی کوڕی سدیق خەڵکی شارۆچکەی حەسەن ئاوای سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کراوە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو بوونی نییە.

جێگای ئاماژەیە کە، سابیر سالحی هونەرمەندی دەنگبێژی ناوچەکەیە و بنەماڵەکەی دەڵێن چەندی سەردانی ناوەندە ئەمنییەتییەکانمان کردووە هیچ زانیارییەکیان لەسەر ڕەوشی کوڕەکەیان پێ نەداوین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *