۶ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

مەرگی دڵتەزێنی پیرە پیاوێکی سەوڵاوایی و خۆکوژی ژنێکی لاوی خەڵکی پیرانشار

چاونیوز: پیرەپیاوێکی خەڵکی دەڤەری سەوڵاوا بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا و ژنێکی لاویش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خەرمانانی ١٣٩٩، ژنێکی لاو کە تازە ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو بە ناوی سەیران دۆرج دۆڕ کچی مەسعوود خەڵکی ئاوایی دربکە بە هۆیا کێشەی خێزانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لەلایەکی ترەوە، ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٤ی خەرمانان پیرەپیاوێکی بەتەمەن لە گوندی دەرەکێ لە کاتی کوتانی گیادا دەکەوێته قوڕگی خەرمانکوتەکەو گیانی لەدەست دەدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *