۳۰ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خوێن بایی زیندانییەک بە تاوانی “کوشتنی بەئانقەست” لە زیندانی ورمێ دابین کرا

چاونیوز: خوێن بایی زیندانییەک بە تاوانی “کوشتنی بە ئانقەست” لە زیندانی ورمێ، بە ناوی “ئیبراهیم تاقە” خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن خێرخوازان و چالاکانی مەدەنییەوە دابین کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ئیبراهیم تاقە لە دەمەقاڵە و شەڕێکدا، ٨ ساڵ پێش هاووڵاتییەکی دیکە کوشتبوو و لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران بە قیساس (ئێعدام) مەحکووم کرابوو و هەتا ئێستاش لە زیندانی ورمێ ڕاگیراوە، بەڵام دوای ڕازی کردنی بنەماڵەی کوژراوەکە و دانی بڕی ٨٠٠ ملوێن تمەن بەرخوێن بەو بنەماڵەیە، ئەوان ڕازی بوونە کە برایم لە ئێعدام ڕزگاری بێت.

سەرچاوەیەک باس لەوە دەکات کە، ئەم بڕە پارەیە لەلایەن خێرخوازان و چالاکانی مەدەنییەوە، دابین کراوە و پاش کۆتایی قۆناغی یاسایی و ئیداری دۆسییەکەی ئیبراهیم ئازاد دەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *