۶ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەکی خەڵکی ماکۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی ماکۆ لە باژێری ئورمییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاونیشتمانییەکی کورد بە ناوی “سدیق حەیدەری” تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی شاری ماکۆ، لە سێ ڕێیانی سیلوانا سەر بە شاری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کاتی سەردانی ماڵی هاوڕێیەکی لە سیلوانا، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی “سدیق” بێئاکام بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *