۱۰ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئاگر گرتنی کەمپی پەناخوازان لە دوڕگەی لێسبووسی یۆنان

چاونیوز: کەمپی مووریا لە دوڕگەی لێسبووسی یونان ئاگری تێبەربووە و بەتەواوەتی چۆڵ کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، دەمژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمشەو چوارشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٣٩٩، بەهۆکاری ناڕوون کەمپی پەناخوازان لە دوڕگەی لێسبووسی یونان بە تەواوەتی ئاگری تێبەربووە و لەلایەن پۆلیسی ئەو ناوچەیە چۆل کراوە.

وەک دەگوترێ ئەم کەمپەی پەناخوازان ١٣هەزار کەسی لە ژن و مناڵ و خەڵکی ئاسایی پەناخوازی تێدا دەژیت و وەک گەورەترین کەمپی پەنابەران لەم ناوچەیە دێتە ئەژمار. ئەوە لەحاڵێکدایە کە دەفرایەتی ئەم کەمپە بە شێوەی یاسایی ٢٨٠٠ کەسە!

وێنەگرێکی فەرانسەوی کە شاهیدی ئەو ئاگرگرتنە بووە دەڵێ: بەشی هەرە زۆری کەمپەکە گڕی گرتوو و خەڵک لە ترسان بە ڕووتی و پێخواسی بەرەو شاری بەندەری میتیلێن هەڵدەهاتن کە پۆلیس بە توندی پێشی پێ گرتبوون و نەیاندەهێشت دەرباز بن.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە کوژراو یان بریندارەکانە شیمانەیی لەبەر دەست نییە.
وەک دەگوترێ خەڵکێکی زۆری کوردی ڕۆژهەڵاتی و خەڵکی ئێرانیش لەو کەمپە بوونیان هەبووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *