۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی ١٤ ساڵە لە سنوورەکانی کوردستان

چاونیوز: مێرمناڵێکی تەمەن ١٤ ساڵەی کۆڵبەر لە ترسی تەقەی هێزەنیزامییەکان هەڵدەدێرێ و بریندار دەبێ

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی مێرمناڵ بە ناوی “مانی هاشمی” خەلکی ئاوایی شەمشێری سەر بە پاوە، کاتێک دەگەڵ دەستەیەک کۆڵبەر دەکەونە کەمینی هێزەکانی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ترسی تەقە کردن هەڵدێ و لە بەرزاییەک هەڵدەدەێرێ و بە توندی بریندار دەبێ.

دەگوترێ ئەو مێرمناڵە لەبەر نەبوونی پووڵ بۆ کڕینی تەبلێتی قوتابخانە چۆتە کۆڵبەری کە ئەو ڕووداوەی بەسەر هاتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *