۱۰ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

گیراوێکی خه‌ڵک سنە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

چاونیوز: بەند کراوێکی سیاسی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ خەرمانانی ١٣٩٩، لاوێکی خەڵکی حەسەن ئاوای شاری سنە بە ناوی سابیر سالحی کوڕی سدیق کە لە سەرەتای مانگی خەرمانانەوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەسبەسەر کرابوو بە دانانی بارمتەی ٢٥٠میلیۆن تمەنی هەتا بەڕێوەچوونی دادگایی کردنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە سابیر سالحی هونەرمەندی دەنگبێژی ناوچەکەیە و هەتا ئیستا دیار نییە ئاخۆ تاوانی ناوبراو چ بووە؟!

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *