۱۰ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ناڕەزایەتی حاکم شەرعی کوردستان بە هەڵاواردنی مەزهەبی لە کوردستان و ئێران

چاونیوز: حاکمی شەرعی کوردستان کاک حەسەن ئەمینی لەهەمبەر هەڵاواردن و دەسبەسەر کردنی ماموستایان ئایینی لێدوانێکی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، زانای ئایینی خەڵکی کوردستان مامۆستا کاک حەسەن ئەمینی، لە هەمبەر پێشگرتن بە پێشنووێژی شێخ یوونس فارۆقی پێشنووێژی مزگەوتێک لە “ئەسالم”ی خەڵخاڵ لە پارێزگای ئەردەبێل و دەسبەسەرکرانی مامۆستایانی ئایینی سوونی مەزهەب لە بۆکان لێدوانێکی بڵاو کردەوە.

کاک حەسەنی ئەمین دەڵێ: هەواڵی خەمناکیی پێشگرتن لە مامۆستایی زانا و لاوی خوین گەرمی سوونی مەزهەب، مامۆستا شێخ یوونس فارۆقی، وەکوو پیشنوێژ و خوتبە خوێنی مزگەوتی شێخ بیلال فارۆقی لە”ئەسالم” ی خەڵخاڵ و داخرانی ئەو مزگەوتە جێگای داخە.
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ: ئەم کردەوەیە بەڕەوا نازانم و ئەمە هۆکارێکە بۆ جیاکاری، ئەم جۆرەکارانە دوورە لە هەموو ڕێسا ویاساکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
بە داخەوە ئەم سیاسەتیی هەڵاواردنە لە دیندا هۆکارە بۆ خراپ کردن و داخستنی مزگەوتەکان لە هەموو ناوچە سوونی مەزهەبەکاندا لە هەموو شارەکانی کوردستان ساڵانێکە دەستیان کردووە بە دەسبەسەرکردنی دەیان کەس لە مامۆستایانی ئایینی لە شاری بۆکان و دەورووبەری، کە ئەمە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە دژایەتی لە گەڵ مامۆستایانی ئایینی سوونی مەزهەب دەکەن.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: ئەمن وەکوو کەسایەتی و مامۆستایەکیی ئایینی سوونی مەزهەب بێ هێچ دەمارگرژییەک و جیاوازی دانان لە نێوان هەموو مەزهەبەکاندا، بە بەرپرسانی حکوومەتی دەڵێم کە ئەم سیاسەتیی هەڵاواردنەی ئیوە و جیاوازی دانان لە نێوان ئایینە مەزهەبییەکاندا، جیا لە دژاییەتی هیچی دیکە ناگەینێت. داواکارم پێش بەم سیاسەتە هەڵەیە بگرن،
لە کۆتاییدا حەسەن ئەمینی ڕوو لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ: ئەگەر کەسە یان کەسانێک دەیانهەوێت بەدەسبەسەرکردنی مامۆستایانی ئایینی سوونی مەزهەب جیاوازی لە نێوان هەموو برا مۆسۆڵمانەکاندا دابنێن، ئێمەش کاردانەوەیی خۆمانمان دەبێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *