۱۰ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو هاونیشتمانی کورد لە ئیلام و پاوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی لە ئیلام و پاوە بەهۆکاری نەبوونی و هەژاری کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی هەینی٢٠ی خەرمانانی ١٣٩٩، هاونیشتمانییەک بە ناوی “حوسێن خۆرشیدی” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئیلام، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە خێزاندار بووە و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەنبە ١٧ی خەرمانان لاوێکی خەڵکی پاوە بە ناوی دانا جامعی ٢٢ ساڵە بە چەکی تاپڕ لەخۆی داوە و کۆتایی بە ژیانی هاتووە.
هۆکاری خۆکووژی ئەو لاوە جوانەمەرگە بۆ هەژاری و بێکاری دەگەڕێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *