۱۰ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هێزەکانی هەنگی سنووری ناوچەی شنۆ دوای بریندار کردن و ئەشکەنجەیەکی زۆر کۆڵبەرێک دەکوژن

چاونیوز: کۆڵبەرێک لە دەڤەری سنووری شنۆ دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر بە برینداری، دەکوژرێ.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، سەر لە بەیانی ڕۆژی یەک شەممە ٢٣ی خەرمانانی١٣٩٩، لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ لە شوێنەک بەناوی “زورمازوو” دەستەیەک کۆڵبەر دەکەونە کەمینی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی “سەلاحەدین عیسازادە” تەمەن ٤٥ ساڵە دانیشتووی ئاوای شێوەسماک سەر بە شاری شنۆ بە برینداری دەکەوێتە دەستی هێزە نیزامییەکان.

سەرچاوەیەکی لە شاری شنۆ بە چاونیوزی ڕاگەیاند کە، دوای ئەوەیکە سەلاحەدین بە برینداری دەگیرێ زۆر بە شێوەیەکی ناشرین و دوور لە هەڵسووکەوتی مرۆڤانە و بە دڵڕەقی بەدوای خۆیان دا ڕایدەکێشن و ئەشکەنجەی دەکەن، دواتر لە نزیکەوە بە تەقەی کۆتایی ژیانی لێ دەستێنن و دەیکوژن.

تەرمی ناوبرا ئێستا لە پزیشکی دادوەری شاری نەغەدە ڕاگیراوە و هێزە ئەمنییەکان بە کەسوکاریان گوتووە کە ئەگە هەڵای لێ ساز بکەن و خەڵک کۆ بکەنەوە، تەرمەکەی نادەینەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *