۱۰ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

چاونیوز: دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی بانە و نەوسوود بریندار کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز: سەر لە ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٣٩٩، هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ تەقەی ڕاستەوخۆیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی “بارزان” فیشەک بە لاقی دەکەوێ و بریندار دەبێ.

لەلایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٣٩٩، لە کاتی هەڵاتن لە دەست هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کە دەیانویست تەقەیان لێبکەن کولبەرێک بە ناوی «فاتح مەحموودی» ٣٤ ساڵە، خەڵکی گوندی «قلقلە»، سەر بە شاری “سەلاسی باوەجانی” لەبەرزاییەکانی ناوچەکە هەڵدەدێرێ و بە سەختی بریندار دەبێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *