۱۰ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو کەس لە کوردستان دەسبەسەر کران

چاونیوز: چالاکێکی ژنان لە کرماشان و شووڕای ئاوایی دێوزناو لە سەوڵاوا دەسبەسەر کران.

بەپێێ هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەک شەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٣٩٩، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەوڵاوا لە ئاوایی “دێوزناو” ئەندامێکی شووڕای ئەو گوندەیان بە ناوی ” نەسڕوڵلا حەیدەر نیژاد” دەسبەسەر کرد.
ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووش کەسێک هەر لەو ئاواییە بە ناوی هیوا عەزیزپوور دەسبەسەر کرابوو.

هەروەها، ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەتییەکانی کرماشان چالاکێکی ژنانیان بە ناوی “سارا بەرزگەر” دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازتووە.

سەرچاوەیەکی جێ باوەر لەم بارەیەوە گوتی: هەردووک گیراوەکە بە تۆمەتی پێوەندی دەگەڵ هێزێکی کوردی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *