۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چاونیوز، دوو ڕۆژنامەی “ئیپانیوز” و “کارینچا”ی بۆ گیانی جەلال پیرۆتی هێنایە سەر خەت

دوو بڵاوکراوەی ناسراوی “ئیپانیوز” و “کارینچا” لەهەمبەر دیپۆڕتی جەلال پیرۆتی بۆ ئێران هاتنە دەنگ و وێڕای ئاماژە بە هەوڵ و نامەکانی “چاونیوز”، داوایان کردووە پێش بەم کارە بگیرێ.

بەپێێ ڕاپۆڕتی چاونیوز، لە ڕۆژەکانی ١٣ و ١٥ی سێپتامبێر(٢٥ و ٢٣ی خەرماننای ١٣٩٩)، دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵی دەسبەسەرکران و مەترسی دیپۆڕت کردنەوەی جەلال پیرۆتی بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کە یەکەمجار چاونیوز بڵاوی کردەوە(https://www.chawnews.com/?p=4985)، بە هاوکاری دڵسۆزانەی بەشێک لە کوردانی نیشتەجێی یۆنان و حیزبی دێموکراتی کوردستان کە جەلال پیرۆتی ئەندامی ئەو حیزبەیە، هەروەها نامەنیگارییەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هەریەکە لە وەزیری دەرەوە و وەزارەتی دادگوستەری وڵاتی یونان و چەندین کەسایەتی و پاڕلمانتاری ئەو وڵاتە، دوو بڵاوکراوەی ناسراویش هەڵوێستیان گرت و باسی دۆسییەی جەلال پیرۆتیان وروژاندووە.

ئیپانیوز و کارینچا بە کەڵک وەرگرتن لە هەواڵ و چالاکییەکانی چاونیوز باس لەوە دەکەن کە “جەلال پیرۆتی و کچە ١٧ساڵانەکەی(هاوژین) دوای ئەوەیکە بۆ بەڕێوەبردنی کاری یاسایی خۆیان بە پۆلیسی شاری سالۆنیک دەناسێنن، دەگیرێن و پێیان دەڵێن ڕێژیمی ئێران داوای لە پۆلیسی ئینتەرپۆل کردوە کە جەلال پیرۆتی ڕادەستی ئەوان بکەینەوە، دوای ئازاد کردنی هاوژیمی ١٧ساڵانە و ئاوارە بوون لە بێکەسی یونان، جەلال دەسبەسەر دەکرێ، ئێستاش مەترسی ئەوە هەیە کە جەلال ڕادەستی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بکرێتەوە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باسی لە مەترسییەکانی ڕادەست کردنەوەی جەلال پیرۆتی کردووە، چوونکە ناوبراو بە کەسێکی سیاسی و دژبەری ڕێژیمی ئێران دەزانێت.”

دوای ئەو هەوڵ و  تێکۆشانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای دڵسۆزانی نیشتمان پەرەوەری کورد لە یونان و هاوکاری کۆمیتەی پیوەندییەکانی حدک، هیوادارین حکومەتی یونان جەلال پیرۆتی و کچەکەی بە ئازادی پێکەوە شاد بکاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *