۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

تووش بوونی چەند قوتابی بە کۆڕۆنا، قوتابخانەیەکی شاری شنۆی داخست

بەپێی ڕاپۆڕتی چاونیوز(ناوەند مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان): دوای ئەوەیکە ڕۆژی سێ شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٣٩٩، ئازمایشی یەکێک لە قوتابییەکانی ئەرێنی ڕاگەیەندرا، بەرپرسی پەروەردە و ڕاهێنانی شنۆ گوتی: ئەرێنی بوونی ئازمایشی قوتابییەک و بەگومان بوون لە ٢ قوتابی دیکە لە یەکێک لە قوتابخانەکانی ئەو شارە، دەرگای قوتابخانەکەی داخست.

شیرن جانگیری لە گوتوبێژێکدا ڕایگەیاند: هەتا ئێستا ئازمایشی سێ قوتابی قوتابخانەیەک دراوەتە نەخۆشخانە کە ولامی یەکیان ئەرێنی بووە و وڵامی ئازمایشی دوو قوتابییەکی دیکەش وا بڕیارە سبەی بدرێتەوە.
ئەو لە درێژەدا گوتی: هەر دوای ئەم زانیاریانە بە هاوئاهەنگی دەگەڵ بەرپرسی گشتی پەروەردە و ڕاهێنانی پارێزگا و فەرمانداری شاری شنۆ، بڕیارمان دا کە ئەو قوتابخانەیە جارێ دابخرێ.

شیرن جانگیری لەسەر مردنی قوتابییەکی نۆ ساڵانە لەو شارە ڕایگەیاند کە، قوتابییەکی قۆناخی سەرەتایی کە لە مانگی ڕێبەندانی رابردووە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە(سەرەتان) بووە کە بەداخەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ تووشی کۆڕۆنا بووە و لەوێ بەو دەردە کۆچی دوایی کردووە، ئەو قوتابییە هیچ ئاموشۆیەکی دەگەڵ قوتابخانە و قوتابییەکان نەبووە چوونکە لەبەر دەرد و نەخۆشی خۆی هەر لە نەخۆشخانەکانی پارێزگا لە ژێر چاوەدێری دا بووە.

لە شارستانی شنۆ ١٥هەزار و ١٢٣ قورابی لەبۆ ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەکانی حکومەتی ناونووسیان کردووە؛ بە گشتی ٦٥١ کلاسی وانە لەم سارەدا هەیە کە لەم ژمارەیە، ٣٩٦ کلاس سەرەتایی، ١٤٨ کلاس ناوەندی و ١٠٧ کلاس دواناوەندین کە سەرجەم قوتابخانەکانی ئەو شارە هەر بە شێوەی حکومەتی بەڕێوەدەبرێ و هیچ قوتابخانەیەکی تایبەت لەم شارە بوونی نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *