۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

نزیک بە ١٤ هەزار قوتابی پارێزگای ورمێ وازیان لە خوێندن هێناوە

چاونیوز: بەرپرسی گشتی پەروەردە و ڕاهێنانی پارێزگای ورمێ گوتی: ساڵی رابردوو ١٣هەزار و ٩٣٨ قوتابی وازیان لە خوێندن هێناوە.

بە پێی هەواڵی چاونیوز، ئیبراهیم محەمەدی ڕایگەیاند، لەسەتا ٣٠ی ئەو قوتابیانەی وازیان لە خوێندن هێناوە هۆکارەکەی بۆ هەژاری، دەستکوری و نەداری دەگەڕێتەوە و بەشێکیشیان لەبەر بژێوی ژیانی خۆیان و سەرقاڵ بوون بە کار و کاسبی وازیان هێناوە، لەم ژمارەیە توانیومانە سێ هەزارو٣٣٥ کەسیان بێنینەوەی ناو سیستەمی خویندن.

محەمەدی دەلێ: هێنانەوەی قوتابیان بۆ خولی خوێندن لەبەر ئاڵۆزی ئابووری و ڕەوشی ژیانی خەڵک و هەروەها دووری بەشێک لە ئاواییەکان و نەبوونی دەرەتان وا دەخوازێ کە سەرجەم ئۆڕگانە پێوەندیدارەکان بۆ ئەم کێشەیە هەلوێستیان هەبێ و کاری جدی بکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە، سەرانەی پەروەردەی ئەم پارێزگایە بەپێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی نۆژنکردنەوە قوتابخانەکانی وڵات بۆ هەر قوتابییەک دەبێ، ٤.٥ میتری چوارگۆشە فەزای خوێندن تەرخان بکرێ، لە حاڵێکدا مامناوەندی وڵات ٥.١٨یە و ستانداردەکەشی ٨.٣٩ یە، بەم پێیە سەرانەی پەروەردەیی لەم پارێزگایە زۆر لە ئاستێکی نزم دایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *