۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

نەشتەرگەری چاوی “مانی هاشمی” کۆڵبەری ١٤ ساڵانە بە سەرکەوتوویی کرا

چاونیوز: مانی هاشمی ئەو کۆڵبەرە ١٤ ساڵانەیەی کە لە ١٦ی خەرمانان بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکانی حکومەتی ئێران لە بەرزاییەکانی ناوچەی پاوە، هەڵدێرابوو و بە سەختی بریندار ببوو، بە هاوکاری و پشتیوانی خەڵکی دڵسۆزی کوردستان ڕۆژی ٢٦ی خەرمانان لە نەخۆشخانەیەکی تاران بە سەرکەوتووی بەڕێوەچوو.

بەپێێ هەواڵی چاونیوز، دایکی مانی رایگەیاندووە کە، هەم مانی و هەمژی خوشکەکەی دەبوو کەڵک لە بەرنامەی ئینتەرنێتی خوێندنی ناسراو بە “شاد” وەربگرن کە وەزارەتی پەروەردە و ڕاهێنانی ئێران بە قوتابخانەکانی داوە، بەڵام گووشی(موبایل)ی زیرەکیان نەبوو(هوشمند)، منیش نەمدەتوانی لەبەر نەبوونی و هەژاری ئەو موبایلەیان بۆ دابین بکەم، هەر بۆیە مانی بڕیاریدا هەم بۆخۆی و هەم بۆ خوشکیشی بە کاری کۆڵبەری موبایلەکە دابین بکا، کە بەداخەوە تووشی ئەو ڕووداوە هات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *