۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بریندار بوونی دوو کرێکار لە ناوچەی شێخ سەڵە و خۆکوژی ژنێک لە سەقز

چاونیوز: دوو کرێکاری لاو لە بازارچەی شیخ سەڵەی سەلالسی باوەجان بریندار بوون و ژنێکی گەڕاوەش لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێێ هەواڵی چاونیوز: ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٣٩٩، دوو کرێکاری بازارچەی شێخ سەڵەی سەر بە سەلاسی باوەجانی بە هۆی کەوتنی باری “ڕیشۆڵی ئاخنراو” کە هەربارەی ٢٥٠ کیلۆ دەبێ، بریندار دەبن.
ئەم دووکرێکارە خەڵکی ئاوایی گەزنەی سەر بە سەلاسن و ئێستا لە نەخۆشخانەی ئەم شارە دەرمان دەکرێن.

هەروەها، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەرمانان. ژنێکی گەڕاوە و دەنێوکەوتووی خەڵکی سەقز بە ناوی ئامین مرادیان بە هۆکاری ناڕوون بۆ ئێمە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *