۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لە کوێستانەکانی ناوچەی شنۆ چەند شوان دەگیرێن و دەکوژرێن

چاونیوز: هێزەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەڤەری سنووری شاری شنۆ شوانێک دەکوژن و ئاواڵ شوانەکەشی دەگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی هەینی ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٩، هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پشتی ئاوایی گەڵاز لە شوێنێک بە ناوی گردەسوور تەقە لە چەند شوان دەکەن کە سەرقاڵی لەوەراندنی مێگەلەمەڕ بوونە و لە ئاکامدا شوانێک بە ناوی “حەسەن خەندەپوور” خەڵکی لۆلکانی سەر بە شاری شنۆ دەکوژرێ و ئاوەڵ شوانەکەشی بەناوی”عەرەب ئیسماعیل نیا” دەسبەسەر دەکرێ و سەرجەم ڕانە مەڕەکەش دەستی بەسەر دادەگیرێ.

سەرچاوەیەک لە ناوچەی دەشتەبێڵ بە چاونیوزی راگەیاند کە، کاتێک ئەو شوانانەی ئاوایی لۆلکان لە کوێستانەکانی خۆیان سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتی خۆیان بوون، هێزێکی سپای پاسداران لێیان پەیدا دەبن و بە پاساوی قاچاغی جەڵەب تەقەی ڕاستەوخۆیان لێدەکەن و حەسەن کە تەمەنی ٢٩ ساڵە و سێ مناڵیشی هەیە دوکوژرێ و عەرەبیش بە سووکایەتییەکی زۆر دەگرن، دواتر ڕانە مەڕەکە دەبەنەوە بۆ حەوشی سپا لە شنۆ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *