۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بڕینی چوار قامکی دەستی راستی سێ مێرمناڵ بە تاوانی دزی

چاونیوز: حوکمی “بڕینی چوار قامکی دەستی راستی” سێ مێرمناڵ بە تاوانی دزی کە ئێستا لە زیندانی ورمێ ڕاگیراون، جێبەجێ دەکرێ.

بەپێێ هەواڵی چاونیوز: لقی یەکی دادگای کەیفەری تایبەت بە مناڵ و مێرمناڵانی ورمێ لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو(١٣٩٨)، بڕیاری دا کە قامکی سێ مێرمناڵ بە ناوەکانی “هادی ڕۆستەمی، مەهدی شەریفیان و مەهدی شاهیوەند” ببڕدرێتەوە. ئێستاش دوای پێداچوونەوەی لقی ١٣ی دیوانی بەرزی وڵات ئەو حوکمەی پەسند کردووە و دەبێ جێبەجێ بکرێت.
حوکمی بڕینی قامکی ئەو سێ مێرمناڵە، دوای بڕیاری دادگا لە ٢٨ی زەخەڵوەری ٩٨ بەو زیندانیانە ڕاگەیەندرابوو و لە ٢١ی بانەمەڕی ١٣٩٩ لەلایەن لقی ١٣ی دیوانی بەرزی وڵات پشت ڕاست کراویتەوە و بە دادگای ورمێ گوتراوە کە دەبێ ئەو حوکمە ئەنجام بدرێت، ئێستا مەترسی ئەوە هەیە کە قامکی ئەو سێ مێرمناڵە بەم زوانە بەڕێوەبچێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *