۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چالاکێکی عەقیدەتی لە ورمێ دەسبەسەر کرا

چاونیوز: چالاکێکی سوننە مەزهەب لە ناوچەی ورمێ لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٣٩٩، هێزە ئەمنییەتییەکان چالاکێکی مەزهەبی دانیشتووی ئاوایی کەرێزەی سەر بە شاری ورمێ-یان بە ناوی “عەبدولعەزیز حەیدەرپوور” دەسبەسەر کرد.

ناوبراو سەرەتا ڕۆژی یەک شەممە ٢٣ی خەرمانان بۆ بەندی ڕاگرتنی بەندیخانەی ورمێ گواستبۆوە و ڕۆژێک دواتر لە ٢٤ی خەرمانان، بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ گواستبۆوە.
هەتا ئیستا تۆمەتی ناوبراو بۆ ئێمە ڕوون نەبۆتەوە و بنەماڵەکەشی هیچ زانیارییەکان لەسەر نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *