۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سێ هاونیشتمانی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ گوازرانەوە

چاونیوز: لەماوەی ڕۆژانی رابردوو، سێ هاونیشتمانی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی تاهیر شێخی، فایق شەریعەت پەنا و ئامانج حەمزەلوویی، دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکانیان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی بۆکان بۆ بەندیخانەی ناوەندی باژێری ورمێ گوازرانەوە.

ئەم سێ هاونیشتمانییە لە ناوەڕاستەکانی مانگی گەلاوێژ بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و عەقیدەتی بەبێ بەڵگەی قەزایی و گەڕانی ماڵەکانیان گیرابوون و لە گرتنگەی ئیتلاعاتی بۆکان لێپرسینەوەیان لێکرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *