۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چوار کەنیشکی گەنج لە هەورامان دەسبەسەر کران

چاونیوز: چوار کچی خەڵکی ئاواییەکی باینگانی سەر بە شاری پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی کرماشان ڕاگوازران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرماننای ١٣٩٩، چوار کەنیشکی خەڵکی ئاوایی میراولی ناوچەی باینگان بەناوەکانی “نێرگز محەمەدی، بەهار ئەحمەدی، نگین وەیسی و ئیلهام مرادی” بەبێ هیچ هۆکارێکی ڕوون و بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کرماشان دەسبەسەر دەکرێن.

سەرچاوەیەکی لەم بارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاندووە کە، مەخابن دوو لەو کچانە لەبواری دەروونییەوە تووشی نەخۆشین و هێزە ئەمنییەکان بەبێ لەبەرچاو گرتنی ئەم خاڵە هەر چوار کچیان دەگەڵ خۆیان بۆ گرتنگەی ئیتلاعات لە کرماشان ڕاگواستووە.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێ، شیمانەی ئەوە هەیە کە ئەو کچانە بە پیلانێکی قیزەونی ئیدارەی ئیتلاعات دە چالاکی سیاسی و ئەمنییەتی وەردرێن و تووشی گرفتی جدیان بکەن.

ئاوایی میراولی سەر بە بەخشی باینگان، شاری پاوەی پارێزگای کرماشانە کە نزیک ١٧٠ بنەماڵە و ٧٥٠ کەس حەشیمەتی هەیە، خەڵکی ئەم ئاواییە لە بنەماڵەی مەزنی ساداتن و بە کاری وەزێری و ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *