۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری چاڵدێران

چاونیوز: کۆڵبەرێک لە سنووری چاڵدێران بە توندی بریندار بوو.

بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ۲۹ی خەرمانانی ١٣٩٩، هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنووری چالدێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی محێدین دودکانلو بە توندی بریندار دەبێ.

شایانی باسە کە، محێدین تەمەنی ٢٦ ساڵە و بەبێ ئاگادارکردنەوە(ایست) و زۆر لە نزیکەوە تەقەی لێکراوە، دوای بریندار بوونیشی بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە تەندرووستیەکانی شاری چالدێران کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *