۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (٧) شاروخ حەسەنزادە

چاونیوز: درێژەی بەشی شەش…

ڕه‌نگبێ که‌سێک بپرسێ، وێڕای ئه‌و هه‌مووه‌ یاسایانه‌ و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ که‌ هێمای به‌ڵێنی و ڕێکه‌وتنی حکومه‌ت و مرۆڤه‌کانه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ڕێساگه‌له‌، ئیتر چ پێویست ده‌کات که‌ ئه‌م پرسیاره‌ بخوڵقێ که‌ مافه‌کانی مرۆڤ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک هه‌ڵچنراوه‌‌؟ ده‌بێ بڵێین، ده‌رک و فام له‌ بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ ته‌نیا پرسێکی فه‌لسه‌فی-تیۆری نییه‌، به‌ڵکوو خاوه‌ن لێکه‌وته‌ی زانستی و به‌کارهێنراویشه‌، چوونکه‌ ئه‌گه‌ خه‌ڵک داب و ده‌ستووری حقوقی وه‌ک ئه‌مرێکی دادپه‌روه‌رانه‌ و بنیات نراو له‌سه‌ر بناخه‌ی به‌هێزی ئه‌خلاقی و ئاکاری، وه‌ک پێویستییه‌ک بۆ ژیان دابنێن، لانیکه‌م به‌ڕێوه‌بردنه‌که‌ی ئیدی کێشه‌ و گرفتی زۆر که‌متر ده‌بێ. باشترین شێواز و زامینی باش به‌ڕێوه‌چوونی بڕیاره‌کانی حقوقی ئه‌وه‌یه‌که‌، ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ژێر ئه‌و حوکمه‌دان، فه‌رمان و حوکمه‌کان به‌ ڕوانگه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌، ئاکاری، مرۆڤیانه‌، پێویست و بنیات نراو له‌سه‌ر به‌هاکانی جێ باوه‌ڕی خۆیان دابنێن. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ بڕیاراته‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ شیاوی قبووڵ و له‌سه‌ر خوانی جێگه‌ی به‌رگری و ئاوه‌زپه‌سند بێ، زۆر به‌ سانایی ده‌توانی به‌رگری له‌و بۆچوونه‌ش بکه‌ی که‌ مافه‌کانی مرۆڤ به‌هایه‌کی ئینسانی، ئاکاری و جیهان داگره‌ و تایبه‌ت به‌ کلتوورێکی دیاریکراوه‌ نییه‌، ئێستا به‌داخه‌وه‌ ده‌بینین له‌ هیندێک وڵات به‌و بۆچوونه‌ که‌ زاراوه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ، ئه‌ساسه‌ن چه‌مکێکی ڕۆژئاواییه‌ و تایبه‌ت به‌ وڵاتانی پێشکه‌وتوو و یان کریستیانییه‌! به‌ خۆ دزینه‌وه‌ له‌ به‌ها ئینسانییه‌کان و کڵاو له‌سه‌ر خۆنان به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی ئایین و سیسته‌می دیکتاتۆڕی تێدا حوکم ده‌که‌ن، دژی مافه‌کانی مرۆڤن و له‌به‌رامبه‌ریشی دا ڕاده‌وه‌ستن.

له‌ ڕاستیدا هه‌ر به‌وجۆره‌ی که‌ ئاماژه‌مان پێدا، پرسیار کردن له‌ باسی بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ، ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاخۆ به‌سه‌ر یاساکانی ڕۆنراو، به‌هایه‌ک به‌ ناوی ماف بوونی هه‌یه‌؟ ماف له‌ کوێوه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ؟ چۆن و به ‌چ بنه‌مایه‌ک ده‌توانین بگه‌ینه‌ ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ که‌ هه‌موو مرۆڤێک ته‌نیا له‌به‌ر ئینسان بوونی، خاوه‌ن هیندێک ماف وه‌ک مافی سه‌ره‌کی و مافی ئینسانی هه‌یه‌؟

ئێمه‌ له‌به‌ر درێژ بوونه‌وه‌ی باسه‌که‌مان ناچینه‌وه‌ سه‌ر هیندێک زاراوه‌ و شرۆڤه‌ی تر هه‌ر بۆیه‌ ته‌نیا باس له‌سه‌ر سێ بنه‌ما ده‌که‌ین که‌ وێده‌چێ زیاتر و باشتر ده‌توانێ له‌ مه‌به‌ستی ئێمه‌ نزیک ببێته‌وه‌ و بتوانین ئامانجی خۆمای پێ بپێکین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *