۴ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوژران و بریندار بوونی ١٢٦ کۆڵبەر لە شەش مانگی(بەهار و هاوینی) ١٣٩٩ی هەتاوی

چاونیوز: لە سەرەتای بەهاری ١٣٩٩ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا ١٢٦ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون.

بەپێێ ناوەندی ئاماری چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، له‌ سێ مانگی هاوینی ئه‌م ساڵدا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ کوردستان لانیکەم ٦٨ كۆڵبه‌ر و کاسبکاری کوردیان داوه‌ته‌ به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی چه‌که‌کانیان. له‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌دا ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراون و ٤٨ که‌سیش بریندار بوون. هەر لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا ٥ شوانکارە و چۆدار لە ناوچە سنوورییەکان بەئانقەست لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و گیانیان لێ ئەستێندراوە.
بە سەرنجدان بەوەش کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە وەرزی بەهاری ئەمساڵیشدا ٥٨ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستانیان دابووە بەر دەستڕێژ، ژمارەی ئەو کاسبکارانەی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کوژراون و بریندار بوون گەیوەتە ١٢٦ کەس کە ٤٩ کەسیان کوژراون و ٧٧ کەسیش بریندار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *