۴ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لە شەش مانگەی یەکەمی ساڵی ١٣٩٩ هەتا ئێستا ٢٢ بەندکراوی کورد ئێعدام کراون

چاونیوز: لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٢٢ بەندکراوی کورد بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەدار دراون کە چوار کەس لەوان زیندانیی سیاسی بوونە.

بەپێی ناوەندی ئاماری چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، له‌ سێ مانگەی دووهەم(هاوین)ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، ١٧ زیندانیی کورد له‌ زیندانه‌کانی ئێراندا له‌ سێداره‌ دراون کە دوو که‌س له‌وان بە تاوانی ئەندامەتیی حیزبە کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی لەدار دراون و، زیندانییەکانی دیکە بە تاوانە کۆمەڵایەتییەکانی وەک کوشتنی بەئانقەست و بازرگانیی مادەی هۆشبەر ئێعدام کراون.

جیا لە ئێعدامی ئەو ١٧ بەندکراوە کوردە، سێ زیندانی لە شارەکانی ورمێ و کامیاران بە هۆی نەخۆشیی کۆڕۆنا و پێڕانەگه‌یشتنی پزیشکی گیانیان لە دەست داوە.
ناوەندی ئاماری چاونیوز ڕایگەیاندووە کە، بە سەرنجدان بەوەی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە سێ مانگی بەهاریشدا ١٥ زیندانیی کوردی لەدار دابوو، ژمارەی ئەو بەندکراوە کوردانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ئێعدام کراون ٢٢ کەس بووە کە ٤ کەس لەوان زیندانیی سیاسی بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *