۴ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لانیکەم ٩١ کەس لە کوردستان بە هۆکاری جۆراوجۆر خۆیان کوشتووە

چاونیوز: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی هاوینی لانیکەم ٩١ کەس لە کوردستان لەوانەی بە هۆکاری جۆراوجۆر هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، بەداخەوە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بوونە.

بەپێێ ئاماری ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەی هاویندا دیار و بەرچاو بوەو.
لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ ٤٤ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٣٢ کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە کە که‌م ته‌مه‌نترینیان کوڕێکی ١٢ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان ژنێکی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ بووه‌.
“چاونیوز” لە ماوەی سێ مانگی بەهاریشدا شوناسی ٥٩ کەسی لەو دەیان کەسەی بە هۆکاری جۆراوجۆر خۆیان کوشتبوو، تۆمار کردبوو. بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە هۆی خۆکوشتنەوە کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە، لانیکەم ٩١ کەس بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *