۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

چاونیوز: دوو کۆڵبەر لەماوەی ڕۆژانی رابردوودا بە تەقەی هێزەکانی نیزامی ئێران بریندار دەبن.

بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕەزبەری ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجان بەناوی کەماڵ میرزایی بە تەقەی ڕاستەخۆی هێزەکانی سەرسنوور بریندار کرا.

هەروەها لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی خەڵکی نۆدشە بەناوی ئەسعەد نۆدشی لەکاتی کۆڵبری دا لەلایەن کەسانی “لیباس شەخسی”بە چەکی تاپڕ تەقەی لێدەکرێ و بەتوندی بریندار دەبێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *