۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خوێندکارێکی کورد لە شاری تاران بەدەستی هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم گیانی لەدەستدا

چاونیوز: خوێندکارێکی کوردی خەڵکی سنە لە شاری تاران بەدەستی هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، خوێندکارێکی لاوی خەڵکی سنە، دانیشتووی تاران بە ناوی “کەژوان ئەڵماسی” ٣٠ ساڵە، ئێوارەی پێنج شەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٣٩٩، لە کاتی کۆبوونەوەی خەڵکی تاران لە بەردەم نەخۆشخانەی” جەم” (بە بۆنەی کۆچی دوایی محەممەد ڕەزا شەجەریان) لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر دەکرێ و لە کاتی ڕاگواستن بۆ بەندیخانە و لە نێو ماشینی هێزەکانی ڕێژیمدا بە گولـلەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە گیانی لەدەستدەدا.
هەر بە پێی ئەو هەواڵانەی بەدەست چاونیوز کەوتووە، ئیتلاعاتی ڕێژیم باوکی ناوبراویان بە ناوی “ئێقباڵ ئەڵماسی”دەسبەسەر کردووە و گوشارێکی زۆریان خستۆتەسەر کە دەبێ مەرگی کوڕەکەی نەخاتە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی و بە میدیایی نەکات، هەر بەو بۆنەشەوە تا ئێستا تەرمی کوڕەکەیان بە بارمتە گرتووە و نەیانداوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *