۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کۆڵبەرێک لە سنووری شاری سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران بریندار بوو

چاونیوز: برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری شاری سەردەشت بەدەست هێزەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “ڕەحمەت ئەمینی” خەڵکی گوندی “دارمەکۆن”ی بەشی وەزنێی سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا.

ئەو کۆڵبەرە لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان باسکی دەستی چەپی بەسەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *