۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو مناڵی کورد لە بیجار و ئیلام کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

چاونیوز: دوو مناڵی ١٠ هەتا ١٢ ساڵە لەبەر نەبوونی و هەژاری کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٣٩٩، مناڵێکی تەمەن ١٠ ساڵە بەناوی مورتەزا نیرومەند خەڵکی ئیلام لەبەر نەبوونی و هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەر لە درێژەی ئەو هەواڵەی بۆ چاونیوز هاتووە، بەداخەوە هەر لەم ڕۆژەدا مناڵێکی دیکە بەناوی سرووش ڕەزایی کوڕی فارووق خەڵکی بیجار، کە ئەویش لە بنەماڵەیەکی هەژار و دەستکورت بووە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
وەک لە هەواڵەکانی ئێرانیش دا بینراوە، کیژ و کوڕێکی مناڵ لە بووشێهر و ئەمین ئاوا، هەر بە هۆکاری هەژاری و نەبوونی خۆیان کوشتووە.

ڕەوشی خراپ و ئاڵۆزی ئابووری لە کوردستان وای کردووە کە بنەماڵەکان دەبێ زۆر زیاتر لە جاران ئاگاداری دۆخی دەروونی و سەلامەتی ڕەوانی مناڵەکانیان بن، مناڵێک کە تووشی دڵەکوتە و پەرێشانی بێ دەگاتە قۆناخێک کە هێزی بیرکردنەوەی نامێنێ و پێێ وایە کە لەبیر کراوە، هەربۆیە ئەوە ئەرکی گەورەکانە وشیار بن و چاوەدێری مناڵەکانیان بکەن، بەردەوام دەگەڵیان قسە بکەن و هەستیارانە دەگەڵیان بجووڵێنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *